osmanukomeluabdulstar1.jpg

عوسمان کانی کوردەیی لە کۆمەڵی دادگەری دەرکرا

Mar 1, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دووای ئەوەی عوسمان کانی کوردەیی بایکۆتی بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانی شکاند، لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی بڕیاری دەرکردنی ناوبراوی لە ریزەکانی خۆیدا.
ئەمەش دەقی راگەیەنراوەكەیە:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕاى گشتى
لەبەر پابەندنەبوونى بەڕێز عوسمان عەلى سمایل ناسراو بە عوسمان کانى کوردەیى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان، لەسەر لیستى کۆمەڵى دادگەریى، بە سیاسەتى کۆمەڵ و گرێبەستى کارى پەرلەمانى و بڕیارەکانى فراکسیۆنەوە، بڕیارماندا بەدورخستنەوەى لە ڕیزەکانى کۆمەڵى دادگەرى.
ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی
١/٣/٢٠٢٣
هەروەها فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریش لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند كە لەمڕۆوە عوسمان كانی كوردەیی هیچ پەیوەندییەكی بە كۆمەڵی دادگەریەوە نیە.
ئەمەش دەقی راگەیەنراوەكەیە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕایگشتیی
دوای ئەوەی چەندینجار وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی هۆشداریمان دابە (مامۆستا عوسمان علی کانی کوردەیی) کە پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی بێت و، بۆی نیە بەشداریی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات، بەڵام ناوبراو گوێی پێ نەدا و سور بوو لەسەر بەشداریکردن .
بۆیە وەک فراکسیۆن، بڕیارماندا بە دورخستنەوەی ئەو بەڕێزە لە ئەندامێتی فراکسیۆن و لەمڕۆوە بەدواوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نیە .
عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ