melanasr.jpg

مەلا ناسر: ئەزمونی بەریتانیا لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان سەرکەوتو ترە

Feb 26, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 رۆژی ٢٢/ ٢/ ٢٠٢٣ لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ کاری پەرلەمانیی سه‌ردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای كرد

 عەبدولناسر ئەحمەد پەرلەمانتار لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندا م لە لیژنەی  ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان لە لێدوانێکیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگ باسی لە سەردانکەیان کرد بۆ وڵاتی بەڕیتانیا کە لەلایەن نوێنەری هەرێمی کوردستانەوە رێکخرابو و توانیان لە دانیشتنی پەرلەمانی بەڕیتانیا ئامادەبن.
مەلا ناسر راگەیاندووە کە کۆبونەوەکانیان ئیجابی بووە و  بۆ ئەوەی سود لەئەزمونی بەریتانیا وەرگرن سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە، ئەوانیش زۆر هاوکاریان بون. 
  ئەو پەرلەمانتارە باس لە ئەزموونی بەڕیتانیا دەکات و پێی باشە کوردستان سود لەو ئەزموونە وەربگرێت و دەڵێت:  ئەو سیستەمە زۆر باشە، هەم بۆ ئەوەی ئیش وکارەکان خێرا بڕوات، هەم لەبەر ئەوەی کە بەدەنگی خەڵک هاتون ئیش باشتر دەکەن.
 لەم سیستەمەی ئێمە ئەگەر کێشەیەک دروست بێت لەنێوان حکومەت و پەرلەماندا ماوەیەکی پێدەچێت تا چارەسەری بکەین، بەڵام ئەوان یەکسەر چارەسەری دەکەن، چونکە هەم ئەندامی پەرلەمانە و هەم وەزیرە.
 هەروەها پێی باشە هەموو لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان و تەنانەت هەموو تاکێکی "خۆمان" سەردانی دەرەوەی وڵات بکات و ئەزموون وەربگرێت.
لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە دەڵێ: ئەزمونی بەریتانیا لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان سەرکەوتو ترە.