memqan3.jpg

پەرلەمانتارێکیتریش بڕوانامەی خوێندنی باڵای بەدەستهێنا

Jan 29, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

مەم بورهان قانع، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەم، بڕوانامەی ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدەستهێنا.

مەم بورهان قانع لە  پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک،بڵاویکردوە ئەمڕۆ لە زانکۆی نیەرئێستی شاری قوبڕوس گفتوگۆی نامەی ماستەرەکەی ئەنجامداوە و وەک خۆی پەسەند کراوە.

مەم بورهان قانع چوارەم پەرلەمانتارە لە خولی پێنجەم کە لەخوێندی باڵا بڕوانامەیان بەدەستهێنا لە کاتی کاری پەرلەمانییدا.

هەر لەم خولەدا هێمن هەورامی، لە فراکسیۆنی پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا،
ئاشنا عەبدوڵا  لە پێشتر لە فراکسیۆنی گۆڕان، بروانامەی ماستەری بەدەستهێنا
سەلمە فاتیح لە فراکسیۆنی یەکێتی، بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا|

هەواڵەکە لە پێگەی مەم بورهان قانع