Sarchnar.jpg

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ره‌خنه‌ له‌شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌گرێت

Jan 4, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم دوای 31 ساڵ لە حوکمڕانی بە (20) ڕۆژ مووچەی مانگێکی ساڵی پار دابەشدەکات.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د كه‌ له‌ ئێستادا بایكۆتى په‌رله‌مانى كوردستانى كردووه‌، له‌ نووسینێكدا كه‌ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئەم شێوازی دابەشکردنە لەمووچە کەهەر ڕۆژێک و وەزارەتێک یان دەستەیەک مووچە وەربگرێ هیچ حیکمەتێکی تێدا نییە جگە لە چاوەڕوانی مووچەخۆر بۆ مووچە موستەحەققەکەی هیچی ترنییە،کاتێک پارەی پێویست لەبەردەستبێت و بەمانگ و ڕۆژو ساڵ دابەشکردنی دوابکەوێت چ ناوێکی لێدەنرێت جگە لەبێباکی دەسەڵات بەرامبەر مووچەخۆران؟؟.
له‌باره‌ى پاشەکەوتی مووچە و لێبڕینى مووچه‌ش نوسیویه‌تى: ئەوەباسی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەو لێبڕین و لێسەندن هەر لەگۆڕێدانییە! لەکاتێکدا کە داهات باشەو قەیرانیش تێپەڕیووە، پلە بەرزکردنەوەو دامەزراندنی وانەبێژان و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و چارەسەری قەیرانە کەڵەکەبووەکان پێویستە لە ئەولەویەتی کاری ئەم حکومەتە خاوەن 31 ساڵ ئەزموونەبێت کە نەدەبوو دوای 31 ساڵ لەحوکومڕانی باس لەبوونی ئەم جۆرە قەیرانە دروستکراوانە بکرایە بەڵکو دەبووایە حکومەت ئەوەندە خزمەتگوزاربوایە ئەزموونەکانی بەسەرکەوتوویی بگواستایەتەوە بۆ دەوروبەری نەک بەشکستخواردوویی وەک لەوەی کە ئێستا هەیە.