دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/1/2023 له ژماره‌یه‌ك میدیاكان هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكرایه‌و، كه گوایه ده‌ستى له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه و به‌شدارى كۆبونه‌وه‌یه‌كى لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى كردووه، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه رونكردنه‌وه‌یكى بۆ رایگشتیى بڵاوكرده‌وه.
عوسمان کانی کوردەیی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان له ڕوونکردنەوەیەکیدا بۆ ڕایگشتیی رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەیەکی (میوانداریی) لە ژمارەیەک نوێنەرانی زیندانی سیاسیی لە لیژنەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی ئامادەبووم، دەمەوێت ئەوە بە هەموولایەک بڵێم وادەی ئەو کۆبونەوەیە زۆر لە مێژە و بەرلە بڕیاری بایکۆتی پەرلەمان دیاریکرابوو، بەندەش رێکخەری کۆبونەوەی میواندارییەکە بووم بۆیە ئەخلاقیەن پێم جوان نەبوو کە ئامادەنەبم لە پێشوازیکردنی ئەو بەڕێزانە.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئه‌وه‌شى نووسیوه: ئەگەرنا بەتەواوی پابەندم بڕیاری فراکسیۆنەکەم و ئەو ١٢ پەرلەمانتارەی کە پێکەوە بایکۆتی پەرلەمانمان کردووە و، ئامادەبونیشم لەو کۆبونەوەیە تەنها پابەندیم بووە بەو بەڵێنەی کە بە زیندانیانی سیاسییم دابوو، جەخت لە پابەندیم بە بڕیاری فراکسیۆنەکەم و کۆمەڵی دادگەریی کوەدستان دەکەمەوە.
له‌سه‌ره‌تاى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵەكه ماڵپه‌رى (روانگه‌ى په‌ى) میدیاى فه‌رمى ئئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان هه‌رزوو به‌دواداچوونى بۆ هه‌ڵه‌ه‌كه كرد، سه‌ره‌تا له ماڵپه‌ر و په‌یجى په‌رله‌مانه‌وه سه‌یرى سه‌رجه‌م هه‌واڵ و بابه‌ته‌كانى دوو مانگى رابردووى كرد، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌واڵى لیژنه‌كه بڵاونه‌كاربویه‌وه، دواتریش په‌یوه‌ندى به ئه‌ندامێكى فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان كرد، كه به‌ڕێزیشیان هیچ زانیاریه‌كى نه‌بوو له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه و رایگه‌یاند ئێمه پایه‌ندى بڕیارى فراكسیۆنین و په‌شیمان نه‌بوینه‌تەوه، بۆیه دواجار په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆكى فراكسیۆن كرد، به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى راستى و درووستى هه‌واڵه‌كه بگه‌یەنین به خوێنه‌ران.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى به‌شێك له میدیاكااران و چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نییه، دواى رونكردنه‌وه‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستاكه‌ش به‌شێكى زۆر له میدیاكان تاكو داڕشتنى ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاسته‌كه و خۆیان بێ‌ئاگا كردووه له رونكردنه‌وه‌كه.
ده‌قى رونكردنه‌وه‌كه وه‌كخۆى:
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتیی
لە کۆبونەوەیەکی (میوانداریی) لە ژمارەیەک نوێنەرانی زیندانی سیاسیی لە لیژنەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی ئامادەبووم.
دەمەوێت ئەوە بە هەموولایەک بڵێم وادەی ئەو کۆبونەوەیە زۆر لە مێژە و بەرلە بڕیاری بایکۆتی پەرلەمان دیاریکرابوو، بەندەش رێکخەری کۆبونەوەی میواندارییەکە بووم بۆیە ئەخلاقیەن پێم جوان نەبوو کە ئامادەنەبم لە پێشوازیکردنی ئەو بەڕێزانە.
ئەگەرنا بەتەواوی پابەندم بڕیاری فراکسیۆنەکەم و ئەو ١٢ پەرلەمانتارەی کە پێکەوە بایکۆتی پەرلەمانمان کردووە و، ئامادەبونیشم لەو کۆبونەوەیە تەنها پابەندیم بووە بەو بەڵێنەی کە بە زیندانیانی سیاسییم دابوو.
جەخت لە پابەندیم بە بڕیاری فراکسیۆنەکەم و کۆمەڵی دادگەریی کوەدستان دەکەمەوە.
عوسمان کانی کوردەیی
ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان