(د. یوسف محه‌مه‌د) سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له خولى چوارمى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى پێشووى پێشووى عێراق كه‌مێك له‌مه‌وه‌به‌ر له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسیویه‌تى: "ئەمڕۆ ١٨/ ١٢/ ٢٠٢ یەکەم دانیشتنی دادبینیی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە داواکەمان لەسەر نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چو".
د. یوسق ئه‌وه‌شى نووسیوه: سەرەتا دادگا داواکەی ئێمە ژمارە (٢٤٨)ی لەگەڵ ھەر سێ داوای سەرۆکی نەوەی نوێ و سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان ژمارە (٢٣٣، ٢٣٩، ٢٥٣) یەکخست و، وتەی ئێمەی وەرگرت. پاشان پارێزەر و نوێنەری «پەرلەمانی کوردستان» داوای کاتیان کرد بۆ وەڵامدانەوەی داواکان، نوێنەری «سەرۆکایەتیی ھەرێم»یش داوای کرد کە ئەو داوایانەی لەسەر ئەوان کراون رەد بکرێنەوە.
دواتر دادگای باڵای فیدراڵی دادبینیی دواخست بۆ ١٥/ ١/ ٢٠٢٣ بۆ پێدانی کات بە داوا لەسەرکراوان بۆ وەڵامدانەوەی داواکان.
له كۆتایشدا نوسیویه‌تى: شایەنی باسە داواکەی ئێمە پەیوەندیدارە بە نادەستوری بونی دەرچونی یاسای ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی دیکەی ھەرێم و داوای ھەڵوەشاندنەوەی یاساکەمان کردوە.