nawaynwe.jpg

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داواكاری بڕینی موچەی نەوەی نوێی پەسەند كرد

Dec 13, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داواكاری بڕینی موچەی نەوەی نوێی پەسەند.
كرد بەپێی سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستانەوە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ماڵپەڕی روانگەی پەی راگەیاند كە  سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان واژۆی لەسەر داواكاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ كردووە بۆ بڕینی موچەكانیان كە لە بەرواری ٢٠٢٢/١١/٦ خۆیان نوسراویان ئاڕاستەی پەرلەمان كردبوو.
هاوكات مژدە مەحمود ئەندامی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر هەمان بابەت كردەوە و ئاماژەی بەوەشدا كە هەر پەرلەمانتارێك لە دوای ئەو بەروارەوە موچەی وەرگرتبێت موچەكەی حەرامە و ئەوان بەهیچ جۆرێك ئامادەنەبوون بەشداری پەرلەمانێكی ماوەبەسەرچوو بكەن و لە دەرەوەی یاسا تەمەنی پەرلەمان درێژ بكەنەوە. شایانی باسە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئێستادا كە لە (٣) ئەندام پێكهاتوون لە (٢٠٢٢/١١/٦)ەوە لە پەرلەمانی كوردستان دەوام ناكەن و بە نوسراوێكیش كە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردبوو سەرجەم شایستە داراییەكان و دەرماڵەكانیان و موچەكەیان رەتكردووەتەوە.