دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق له نوسراوێكدا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى مادەى (18)ى یاسای هەموارى جێبەجێکردنى یاساى بارى کەسێتى، كه تیایدا هاتوه، "ئەگەر مێرد ژنێکى دیکەى هێنا، ژنى مافی داواكردنی لێك جودابوونه‌وه‌ی ده‌بێ.
له ماددەی 18 لە یاسای 15ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستاندا هاتوه: "كاركردن به بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چله‌مین له یاساكه‌دا رادەگیرێت" و هەمواردەکرێته‌وه و ده‌كرێت به "ئه‌گه‌ر مێرد ژنێكی دیكه‌ی هێنا، ژنی یه‌كه‌می مافی داواكردنی لێك جودابوونه‌وه‌ی ده‌بێ":.
دواى ئه‌وه‌ى عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ى ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان، پاڵپشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق. له دانیشتنی ئاسایی ژماره (16)ی رۆژی 13/11/2008 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی، یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 ده‌ركرد، كه تایبه‌ت بوو به یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، دواى (14) ساڵ دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق له نوسراوێكدا كه 30ی ئه‌م مانگه ده‌رچوه، رایگه‌یاندوه، "یاسای باری کەسی بە گوێرەی ماددەی 18 لە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 لە هەرێمی کوردستان کە پرسی فرەژنی دەگرێتەوە، لەگەڵ دەستوری عێراق ناگونجێت، بۆیه بە زۆرینەی دەنگ له رۆژی ده‌رچونی ئه‌م نوسراوه‌وه، ماددەی 18 لە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستان بە نادەستوری لەقەڵەم دەدرێت".
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى یاساكه كلیك له‌م (pdf) بكه:
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق