perleman.jpg

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

Dec 5, 2017  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ٢٠١٧/١٢/٦ پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەیەكی ئاسایی خۆی سازبكات و لەسەر   چوار تەوەر گفتوگۆدەكرێت

بەهزاد دەروێش سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، لە كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر چوار تەوەر دەكرێت.
لەکۆبونەوەکەدات گفتوگۆكردن لەسەر درێژكردنەوەی یاسایی بەكرێدانی خانوبەرە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەشت پرۆژە یاسا دەکرێت.
 تەوەری سێیەم لەسەر رەوشی دووز خورماتوو دەبێت و لە تەوەری چوارەمدا ژمارەیەك پەرلەمانتار كە لە لیژنە هەمیشیەكان دەستیان لەكاركێشانەوەیان پێشکەش کردووە، دەخرێت دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێـت و ئەندامانی تر دەخرێتە شوێنیان.