sozabdulqadr.jpg

پەرلەمانتارێکی نوێ سوێندی یاسای خوارد

Nov 30, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەمڕۆ (٢٠٢٢/١١/٣٠)  لە ماوی درێژکردنەوەی خولی پێنجەم، دانیشتنی ژمارە (١٤)ی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەچوو.

 بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ پێکهاتبوو لە دوبڕگە، بڕگەی دووەم بریتی بوو لە سوێندخواردنی پاڵێوراو (سۆز عەبدولقادر عەبدولرەحمان ئەحمەد).
 لەدوای درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان د. شایان عەسكەری پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان داواکاری دەست لە کارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانکرد و داواکارییەکەی خرایە بەرنامەی کاری رۆژی (٢٠٠٢٢/١١/١٦) و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران داواکارییەکەی پەسەندکرا و دەستی لەكاركێشایەوە بە پێی ریزبەندی لە لیستی گۆڕاندا (سۆز عەبدولقادر) زۆرترین دەنگی ژنانی ناو لیستەكەی بەدەستهێناوە و لە شوێنی د. شایان عەسكەری سوێندی یاسایی خوارد.
هەر لەسەر هەمان بابەت و نارازیبوونیان لەسەر درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان،  پێنج پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو دەستیان لەكاركێشاوەتەوە و 
حەوت پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ و چوار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و سێ پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمان كشاونەتەوە.