dr-rywaz.jpg

سەرۆکی پەرلەمان خوشکێکی خۆی لە پەرلەمان دادەمەزرێنێت

Nov 27, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاوێنە، د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان خوشکێکی خۆی دامەزراندوە وەک (نوسەر).

بە پێی فەرمانێکی دیوانی پەرلەمان، کە سەرۆکی دیوان، ئەردەڵان محەمەد لە رۆژی ٢٠٢٢/٥/٣٠ ئیمزایکردووە (رۆزا .فایەق) خوشکی سەرۆکی پەرلەمان وەک نوسەر لە پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە 

دەقی هەواڵەکەت ماڵپەڕی ئاوێنە:

لەكۆتایی مانگی 5ی ئەمساڵ لە نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دو كەس دامەزرێنراون، كە یەكێكیان خوشكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانە.

ئاوێنە: بەپێی فەرمانێكی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوەو رۆژی 30/5/2022 دەرچوە، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی دو كەس لە نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە یەكێكیان خوشكی سەرۆكی پەرلەمانە.

بەپێی فەرمانەكە، سازان عەبدولڕەحمان بەناونیشانی (جیۆلۆجی پێشكەوتو)و رۆزا فایەق حسێن بەناونیشانی (نوسەر) لە نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمان دامەزرێنراون.

رۆزا فایەق خوشكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رێواز فایەق و سازان عەبدولڕەحمان-یش ژنی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانە.

xushki rywazfayeq