16-11-2022.jpg

د.رێواز فایەق: تەنها ئەمڕۆ ئامادەنەبوو ناخوێنرێتەوە

Nov 16, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند: لە دانیشتنەكانی داهاتوودا ئەوانەی بایكۆتیان كردووە، بە غیاب هەژماریان دەكەین چونكە بایكۆت بەم شێوەی نابێت.ئەوانەی بایكۆتی كۆبونەوەی پەرلەمانیان كردوە دەبێت بێنە ناوهۆڵ و بچنە دەرەوە و لەسەر بابەتێكی دیاریكراو بایكۆت بكەن.

وتیشی: بۆیە بەو بەڕێزانەی بایكۆت دەڵێم ناتوانن بەنوسراو بە كۆنگرەی ڕۆژناژنامەوانی بایكۆت بكەن و لەماددەی ٢٢ سودمەند نابن، بەڵام ئەمڕۆ غیاباتیان وەرناگرین كۆبونەوەی داهاتوو بەغیاب هەژماریان دەكەین.