ئەمڕۆ لە دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان و بەپێی بڕگەی ژمارە ٢ی بەرنامەی کاری پەرلەمان، دەست لە کارکێشانەوەی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، د. شایان کاکە ساڵح خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبووی دانیشتنەکە پەسەند کرا.
لە دەستپێکی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، لەسەر داوای د. شایان کاکەساڵح، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتاران کرد، دەنگ بدەن بەگۆڕینی ریزبەندی بەرنامەی کار، خاڵی دووەم کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر دەست لە کارکێشانەوەکە، بخرێتە بڕگەی یەکەم، بەڵام پەرلەمانتاران دەنگیان پێنەدا.