banghysht.jpg

بانگهێشت بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژمارە (١٢)ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ (٢٠٢٢/١١/١٥)

Nov 13, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

پاڵپشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانی ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/١١/١٥، تكایه‌ له‌ كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د. ڕێواز فائق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق