ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەڵوێستی بەرامبەر بە درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەربڕی.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، کاوە عەبدولقادر وتی: ئەو گرێبەستەی لە نێوان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتاران بوو بۆ ماوەی چوار ساڵ بوو، ئەمڕۆ کۆتای هات و لە ئەمرۆوە پەرلەمانی کوردستان ماوەکەی تەواو دەبێت و بەسەردەچێت