ebubekr-dest.jpg

ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەمان ئاراستەی سەرۆكى پەرلەمانی كوردستان كرد

Nov 1, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو فراكسیۆنی یەكگرتوو بڕیاریاندا درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و حکومەت نایاساییە و ئەوان وەک فراکسینەکەیان دژی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیەن، ئەمڕۆ جارێكی تر میدیاكانی یەكگرتوو هەواڵی هەڵوێستێكی تریان بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/11/2022 میدیای فەرمی یەكگرتوو یە یەك دێر نوسیویەتی: "پاش کەمێکی تر چاوەڕێی هەڵوێستێکی فراکسیۆنی یەکگرتووبن"، بەبێ‌ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی تر بخاتەڕوو، سەبارەت بەم هەڵوێستە (روانگەی پەی) پەیوەندی كرد بە (ئەبوبەكر هەڵەدنی) ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و رایگەیاند، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە هەر (5) پێنج ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووە دەست لەكاركێشانەوەی خۆمان پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە و سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەكەی لێمان وەرگرتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، چاوەڕوانی یادداشتی دەستلەكاركێشانەوەكەمان بخرێتە نزیكترین كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.