Goran.jpg

فراكسیۆنی گۆڕان داوای دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكان دەكات

Oct 10, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە یاداشتێكی فەرمی داوای دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكانی پارێزگای سلێمانی دەكات.
لەو یاداشتەدا كە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/10/2022 ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردوە بۆئەوەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت، ئاماژە بە خراپی دۆخی دارایی كۆمپانیاكان و بەڵێندەران كراوه‌ بەهۆی خەرجنەكردنەوەی پارەكانیان.
هەر لەو یاداشتەدا فراكسیۆنی گۆڕان داوای دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكان لە پارێزگای سلێمانی دەكات، لەگەڵ تەواو كردنی پڕۆژە تەواو نەكراوەكان.

Goran10-10-2022