بەدریە ئیسماعیل پەرلەمانتارى کۆمەڵى دادگەرى و بڕیاردەرى لیژنەى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان، دەستى بە بەدواداچوون کرد سەبارەت بە کەیسى دوو رۆژنامەنووسە دەستگرکراوەکە.
میدیاى فه‌رمى کۆمەڵى دادگەرى هه‌واڵى به‌دواداچوونى بۆ ده‌ستگیركردنى هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (سەرتیپ وەیسى و ئیراهیم عەلى) بڵاوكرده‌وه، كه په‌رله‌مانتار بەدریە ئیسماعیل به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه‌یان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/10/2022 میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه هەریەکە لە (سەرتیپ وەیسى و ئیراهیم عەلى)، ئێوارەى رابردوو پەیوەندیان لەگەڵ نزیکەکانیاندا پچڕاوە و له ئێستادا لەلایه‌ن هێزە ئەمنییەکانى سلێمانین.
لایخۆشییەوە پەرلەمانتار عەلى حەمەساڵح له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاندووە، "دوو رۆژنامەنووسەکە لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە دەستگیرکراون."
بەگوێرەى زانیارییە بڵاوکراوەکان، هەریەکە لە سەرتیپ عەلى و ئیراهیم عەلى لە رۆژى یەک شەممە ٩-١٠-٢٠٢٢ لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانى ڕۆشتوون بۆ ئەنجامدانى کارى رۆژنامەوانى، بەڵام لە کاتژمێر شەشى ئێوارەى هەمان ڕۆژەوە پەیوەندییان لەگەڵیان بچڕاوە.