ئه‌مرٍۆ ساڵێك به‌سه‌ر هەڵبژاردنی پێشوەختە له‌عێراق تێده‌په‌ڕێت، بەڵام تاكو ئێستا لایه‌نەكان ڕێكنه‌كه‌وتون لەسەرپێكهێنانی حكومەت....
پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و دیاریكردنى كاندیدى سه‌رۆككۆمارى عێراق گه‌وره‌ترین دوو به‌ربه‌ستن، كه تاكو ئێستاكه په‌رله‌مانى عێراق نه‌یتوانیوه حكومه‌تى نوێ پێكبهێنێت، ئه‌گه‌رچى ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نى هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕیووه.
یادكردنه‌وه‌ى ساڵێك له ته‌مه‌نى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، له كاتێكدایه، تاكو ئێستاكه سه‌دان كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان كراوه بۆ گه‌یشتن به رٍێككه‌وتن، به‌ڵام سه‌رجه‌میان تاكو ئێستاكه بێ ئه‌نجام بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ندین خۆپیشاندانى مه‌ده‌نى و سیاسى له شاره‌كانى عێراق به‌ڕێوه چووه و چه‌ندین كه‌س بونه‌ته قوربانى و عێراق به شاڕێى مه‌ترسیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌رچى نوێنه‌رانى ده‌ره‌وه تاكو ئێستاكه چه‌ندین هۆشداریان داوه و سه‌ركرده‌كانیان له مه‌ترسیه‌كان ئاگادار كردۆته‌وه.