فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى فراكسیۆنه‌كه‌یان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی، بێ ڕێزی پێکراوەو زۆر نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵکراوە لەلایەن کارمەندانی بازگەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، پەرلەمانتاری فراکسیۆنمان (هەڵکەوت لالە ئەنوەر) لە بازگەی عەربەت_سلێمانی بێ ڕێزی پێکراوەو زۆر نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵکراوە لەلایەن کارمەندانی بازگەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی ئەم کارە بەتوندی ئیدانە دەکەین و دژی هەر بێ ڕێزییەکین بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ئەم بابەتە بۆ ئێمە مایەی قبوڵکردن نابێت، پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییە و دوای خۆ ناساندنی دەبێت بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێکبێت.
داواش له سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، وێڕای ئه‌وه‌ی به ڕێكاری په‌یڕه‌وی هەڵوێستییان هەبێت لەم بابەتەدا و چاوەڕێی ئەوە ده‌كه‌ن بەدواداچوونی جدی بکەن.
له كۆتایى به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێن: "له‌هه‌مان كاتدا هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی بێڕێزی كردن به هه‌ڤالانمان قبوڵكراو نابێت و بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نامانهێڵێته‌وه".
ده‌قى به‌یاننامه‌كه وه‌كخۆى:
بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتیەوە
بەداخەوە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنمان هەڵکەوت لالە ئەنوەر لە بازگەی عەربەت_سلێمانی بێ ڕێزی پێکراوەو زۆر نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵکراوە لەلایەن کارمەندانی بازگەوە.
ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی ئەم کارە بەتوندی ئیدانە دەکەین و دژی هەر بێ ڕێزییەکین بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ئەم بابەتە بۆ ئێمە مایەی قبوڵکردن نابێت، پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییە و دوای خۆ ناساندنی دەبێت بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێکبێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی به ڕێكاری په‌یڕه‌وی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین هەڵوێستییان هەبێت لەم بابەتەداو چاوەڕێی ئەوەین بەدواداچوونی جدی بکەن.
له‌هه‌مان كاتدا هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی بێڕێزی كردن به هه‌ڤالانمان قبوڵكراو نابێت و بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نامانهێڵێته‌وه .
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
٩ی١٠ی٢٠٢٢