به‌پێى به‌رنامه‌ى كار، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌دات.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/10/2022 كاژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران بڕیاریان داوه به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه نه‌كه‌ن.
عبدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاوى كردۆته‌وه، هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنی كۆمەڵ، یەكگرتوو و بەشێك لە فراكسیۆنی گۆڕان و ئازادی و پەڕلەمانتارانی سەربەخۆ، بەشداریی كۆبوونەی پەڕلەمانی كوردستان ناكەین، كە تایبەتە بە دەنگدان بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.