Bwar.jpg

هەر پەرلەمانتارێک، لە بەرامبەر واژووکردنی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ٧ هەزار دۆلاری وەرگرتووە

Oct 8, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

بەپێی ھەوالێک کە بوار بڵاوی کردۆتەوە، لەبەرامبەر درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بڕێك پارە بە سەرجەم پەرلەمانتارانی (پارتی، یەكێتی و پێكهاتەكان) و حەوت پەرلەمانتاری گۆڕان دەدرێت و بڕی پارەكە و شێوازی پێدانەكەش ئاشكرا دەكرێت.

پێشنیازه‌ یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كە لەلایەن سەرجەم پەرلەمانتارانی (پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حەوت پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان) و هەر 11 پەرلەمانتاری پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان (توركمان، مەسیحی و ئەرمەن) پێشكەش كراوە و بڕیارە یەكەشەممەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، لە بەرامبەر دەنگدانیان بە درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە بڕی حەوت هەزار دۆلار بدرێتە هەر 85 پەرلەمانتارەكە ئەمەش وەكو "بەخشیش و دەستخۆشییە بۆ پەرلەمانتاران".
هەر بەپێی زانیارییەكانی بوار، شێوازی پێدانی پارەكە بەشێوەی نەقدیی نابێت، بەڵكو "بڕی حەوت هەزار دۆلارەكە دەدرێتەوە قیستی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە پێشتر پەرلەمانتاران هێناویانە و تاوەكو ئێستا قیستەكانیان لەسەر ماوە".