ئه‌وه‌ی كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا رووده‌دات و تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وامه پێشهاتێكی هه‌ره مه‌ترسیداره و جێگای باوه‌ڕی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه، كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ولێر توانای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و خه‌ڵكه ئاژاوه گێڕه‌ی نه‌بێ كه رۆیشتونه‌ته ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مان و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر گیانی په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان درووستكردووه .
له‌مڕوه‌وه به‌رپرسیارێتی پاراستنی گیانی په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌زگاكانی ئاسایش هه‌روه‌ها به‌رپرسن له پاراستنی سه‌رو ماڵ و باره‌گای هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و له روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێشهاتانه رووبده‌ن .. بۆیه داویان لێده‌كه‌ین به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ڵسن و كۆتایی به‌و دۆخه بهێنن. هاوكات له داوا له قونسوڵ و نوینه‌ری وڵاتان ده‌كه‌ین له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه بكه‌ن و فشار له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار درووستبكه‌ن بۆ كۆتاییهینان به‌و گرژیانه ...
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
29/10/2017