r15.jpg

ڕێگری لە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ كرا

Sep 28, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

پاش ئەوەی لە ١٩ی ئەیلوولەوە مۆڵەت وەرگیرابوو بۆ سەردانیکردنی چاکسازی گەورانی هەولێر بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو سزادراوانەی کە مەحکومن بە سزای لە سێدارەدان، بەڵام ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٩/٢٨ شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی (د. مونا یاقو)  سەردانی چاکسازیەکەیان کرد، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدرا سەردانیان بکەن و بچنە ژوورەوە ، بە بێ ئەوەی پێشتر ئیدارەی چاکسازی ئاماژەیان بە هیچ هۆکارێک كردبێت.