سەفین ئاغا عومەر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی كه دوجار واژۆی لەسەر پڕۆژە یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان كردوه و رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانتارانی پارتی كه واژۆیان له‌سه‌ر كردوه سه‌ره‌تا ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه نه‌هاتبوه په‌رله‌مان و خودی خۆشی تەنها یەکجار واژۆی کردوە، ده‌شڵێت، "پێمانوایه پڕۆژه‌كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كوردستان و له‌گه‌ڵ كلتوری كوردیدا ناگونجێت و له‌گه‌ڵیدانین".
سەفین ئاغا عومەر له لێدوانێكدا له‌باره‌ی ده‌نگدانیان به پڕۆژە یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت، به سایتى خه‌ندان-ی راگه‌یاندووه، "من ته‌نها یه‌ك جار واژۆم له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه كردوه و واژۆكه‌ی دیكه دروستكراوه، ئێمه بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان واژۆمان كردوه و ناوه‌ڕكه‌كه‌ی دواتر ده‌رچوه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كاریان له‌سه‌ر كردوه و دواتر هێنراوه‌ته كۆبونه‌وه، به‌ڵام كه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا من له كۆبونه‌وه‌كه چومه ده‌ره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌ئیم نه‌بو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وكاته‌ی كه من واژۆم كرد ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه نه‌هاتبو ته‌نها داواكرا كرا كه پڕۆژه‌كه بێته په‌رله‌مان و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، ئه‌و واژۆیه‌ی كه له كۆتاییدا نوسراوه من نه‌كردوه و زیادكراوه".
پێداگری سەفین ئاغا عومەر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نها یه‌كجار واژۆی كردوه، له‌كاتێكدایه پڕۆژه یاساكه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه و دوجار ناوبراو ناوه‌كه‌ی نوسراوه.
سەفین ئاغا عومەر وتیشی، "ئێمه كه وه‌ك په‌رله‌مانتارانی پارتی واژۆمان كردوه سه‌ره‌تا ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه نه‌هاتبوه په‌رله‌مان، ئێمه پێمانوایه پڕۆژه‌كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كوردستان و له‌گه‌ڵ كلتوری كوردیدا ناگونجێت و له‌گه‌ڵیدانین".
پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای توندوتیژیی خێزانی كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستانه و هه‌فته‌ی رابردو گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر كرا، له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و هاوڵاتیانی بۆ دو به‌ره‌ی پشتیوان و دژ دابه‌شكرد، پڕۆژه‌كه 31 په‌رله‌مانتار واژۆیان كردوه كه 24یان له فراكسیۆنی پارتی، پێنج په‌رله‌مانتاریان له فراكسیۆنی یه‌كێتی و دو په‌رله‌مانتاریشیان له پێكهاته‌كانن.