Shno.jpg

بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە داواکاری گشتی دەهێنینە سەر خەت

Sep 24, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە داواکاری گشتی دەهێنینە سەر خەت

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی نییە و هیچ سوودێكی كارگێڕی و دارایی بە وەزارەت نابەخشێت.
شنۆ شەهید ئەشقی ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی، “هەفتەی ڕابردوو وەزیری دارایی لە بڕیارێكی كەسی و میزاجی كە گشتاندنی كردووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتی ناوبراو كە نابێت فەرمانبەر لەگەڵ كەسی پلە یەكی خۆی لەیەك فەرمانگە بن و بە پێی ئەم نووسراوەی وەزارەت بێت ئەگەر (دوو برا، هاوسەر، خوشك و برا …هتد) لە هەمان فەرمانگە بن دەبێت یەكێكیان داوای گواستنەوە بكات تەنانەت ئەگەر لەو بەشانەش بن كە پەیوەندی بە كاروباری داراییەوە نییە”.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، “ئەم بڕیارە جگە لەوەی كە هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی نییە، هیچ سوودێكی كارگێڕی و دارایی بە وەزارەت نابەخشێت و بووەتە هۆی دروستبوونی كێشەی كۆمەڵایەتی بۆ سەدان خێزان كە لە وەزارەتەكە فەرمانبەرن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەگەر وەزیری دارایی ئەم بڕیاڕە لە زووترین كاتدا هەڵنەوەشێنێتەوە لە پێناو مافی ئەو فەرمانبەرانە داواكاريی گشتی دەهێنینە سەرخەت”.