له بانگهێشتنامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، رۆژى 21/9/2022 په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د.ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٩/٢١.
له به‌رنامه‌ی كارى كۆبونه‌وه‌وه‌كه‌دا هاتووه، به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٩/٢١ به‌م شێوه‌یه بێت:
• خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
١ - پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)
٣ - پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له كاتێكدایه له‌م وه‌رزه‌دا ته‌نها یه‌ك كۆبونه‌وه كراوه و فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكى سه‌باره‌ت به ئه‌نجامنه‌دانى كۆبونه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، جارێكی دیكە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی پەرلەمانی ڕاگرتەوە، لە پاش تێپەڕبوونی (18) ڕۆژ بەسەر دەستپێكردنەوەی وەرزی پایزەی یاسادانان، پەرلەمانی كوردستان تەنها یەك دانیشتنی ئەنجامداوە".