دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ خاوه‌نى ماتۆرسكیلێك له شارى هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك ماتۆرسكیلى سوتاند و به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیر كرا، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێك بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له ولبَى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: دەسەڵاتێکی سەیر ماتۆڕسکیل دەگرن کەبەدەستی کوڕە هەژارەکانەوەیە، لەکاتێکدا ئەوماتۆڕ سکیلانە خۆلەناوخۆی هەرێم دروستناکرێن، بەڵکو لەمەرزەکانەوە داخڵ دەکرێن و لەپیشانگاکان بەئاشکرا دەفرۆشرێن.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئه‌مه‌شى نوسیووه: بەدڵنییاییەوە دەبێت ماتۆڕسکیلیش بەیاسا ڕێکبخرێت، بەڵام پێش هەموو شت مەرزەکان قایم کەن، بازرگان و خاوەن پیشانگاکان ڕێکاریان لەبەرامبەر بگرنە، بایاسا وەک یەک بەسەر هەمواندا جێبەجێ بکرێت.