لەبارەی پێدانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبیل بە کەرتی تایبەت و گرێبەستەکەی سلێمانی، داوا دهكرێت كۆبونهوهیهكى تایبهت له پهرلهمانى كوردستان ئهنجام بدرێت.
عومەر گوڵپى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان له واڵى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك چهند خاڵێكى نوسویه، ئهوانیش بریتین له
یهك: به پێی بنەما دەستوریی و یاسا بەرکارەکان، سزادانی شۆفێر لەسەر سەرپێچی تیژڕەوی لە شەقام و ڕێگاکان، ئەرکی حکومەتە نەوەک کەرتی تایبەت.
دوو: گرێبەستی پێدانی کامێراکانی تیژڕەوی ئۆتۆمبیل بە کۆمپانیایەک لە سلێمانی یەکێک لە گرێبەستە خراپەکانی حکومەتەو پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە.
سێ: پێدانی ئۆفەری کڕینى نزیکەی (٤٠٠ ئۆتۆمبیل) بۆ حکومەت لەلایەن کۆمپانیاوە، یەکێک لە بەڵگەکانی خراپی گرێبەستەکەیە کەلەسەر حسابی گیرفانی هاووڵاتیانو شۆفیرانە.
چوار: گرێبەست بۆ ماوەی (١٥) ساڵ، بەهیچ جۆرێک ناچێتە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتیەوە، پوختەی کاری تۆمارکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبیل لە ئامێری کامێرای تیژڕەویی کورت دەبێتەوە، تەکنەلۆجیاش هێندە خێرا گەشە دەکات، بۆ ئەوە ناشێت گرێبەست لەم بوارە بۆ پێنج ساڵیش بکرێت نەوەک (پانزە ساڵ)!
پێنج: مادەم بڕێک لە پارەی سزای تیژڕەوی بچێتە گیرفانی کۆمپانیاو کەرتی تایبەت، خەڵک چۆن دڵنیابێت لەوەی بۆ زیادکردنی داهاتی کۆمپانیاکە زوڵمیان لێ ناکرێت؟
شەش: لەبابەتی پێدانی کامێرای تیژڕەوی بە کەرتی تایبەت، حکومەت ئەیەوێت خراپ سود لە هەستی دابینکردنی سەلامەتی هاتوچۆ لەلای هاووڵاتیان وەرگرێت.
حەوت: دانانى مەرجى سەرمایەو قازانجى چاوەڕوان کراو بۆ کۆمپانیا لەسەر حکومەت لە کاتى هەڵوەشانەوەى گرێبەستەکە، بەڵگەیەکى ترى خراپى گرێبەستەکەیە.
ئاماژهى بۆ ئهوهش كردووه، هەر بۆیە بە واژۆی (١٦) ئەندام پەرلەمان، ڕۆژی ٨ی ٩ی ٢٠٢٢، داوامانکرد حکومەت و وەزارەتی پەیوەندیدار لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ئامادەبێت بۆ گفتوگۆى ئەم بابەتە، لەو کۆبوونەوەیە ئێمە داوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکە دەکەین.