Wazir1.jpg

دوای داواكه‌ى دوو په‌رله‌مانتار، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم هەژماری تیکتۆکی دروستکرد

Sep 9, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا دوو پەرلەمانتارى کۆمەڵى دادگەرى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان داواى داخستنى تیک تۆکیان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بۆ یەکەم جار هەژماری تیکتۆکی دروستکرد.
هەر یەکە لە (بەدریە ئیسماعیل) و (رووپاک ئەحمەد)، داواکارى داخستنى تۆڕى کۆمەڵایەتى تیک تۆکیان كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواكه‌یان پێشکەش بە داواکارى گشتى کردوو، لاى خۆشیەوە داواکارى گشتى، داواکارییەکەى ئاراستى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان کردووە.
میدیاى فه‌رمى کۆمەڵى دادگەرى كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئەوەی دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵ داوای داخستنی تیکتۆکیان کرد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بۆ یەکەم جار هەژماری تیکتۆکی دروستکرد.