(٣٧) ئەندامى په‌رله‌مانى كوردستان داواى كۆبونه‌وەیەکی تایبەتى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به گرانبوونى نه‌وتى سپى ماڵان و كه‌مبوونه‌وه‌ى غاز.
عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى:زستان و سەرما لە ڕێگەیە، گرانى نەوتی سپى ماڵان کێشەیەکی جیدی گەورەیە بۆ هەزاران خێزان، پێویستە حکومەت و دەسەڵات داوای خەڵک بۆ دابەشکردنی نەوت بەهەند وەربگر".
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گرانبوونی نەوتی سپی ماڵان و کەمبوونەوەی غاز‌و مەترسی دار بڕین و شێواندنى ژینگە، یەک هاوکێشەیەو هەمووی پەیوەندی بە یەکەوە هەیە، پێویستە حکومەت‌و دەسەڵات لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە زۆر بەزوویی لەمبارەیەوە هەنگاوی کردارییان هەبێت، تا هەر خێزانێک لانیکەم بەرمیلێک نەوتی پێبگات لەم زستانە بە نرخی پاڵپشتیکراوی گونجاو، هەروەها ڕێژەی دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان زیاد بکرێت، چونکە لە ئێستەوە ئەویش کەمبووەتەوەو گران بووە، ئەگەر ئەمە کرا، دارستانەکانیش سەلامەت دەبن‌و ژینگە پارێزراو دەبێت بەبێ سزا‌و پۆلیس.
له كۆتایشدا نوسیویه‌تى: ئەمڕۆ بە واژۆی (٣٧) ئەندام پەرلەمان، داوامان کرد کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی بە زوویی وەڵامی داوای خەڵک بدرێتەوە، چونکە حکومەت نەوتی هەیە و پاڵاوگەی پێویستیش لە کوردستان هەیە، کەواتە بۆچی کێشە و ئەزمەی نەوت و غاز بەو قەبارەیە هەبێت لە کوردستان؟