ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان مه‌ترسیه‌كى دیكه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، هەزاران خێزان ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبنەوە لە زستان، ئەمە بێجگە لەوەی مەترسی لەسەر دارستانەکان و ژینگە دروست دەبێت
عومەر گوڵپی ئەندامى پەرلەمانى کوردستان له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: "لەسەر کێشەی گرانی نەوتی سپی ماڵان و بەرنامەی وەزارەت بۆ دابەشکردنی، واژۆی پێویستمان کۆکردووەتەوە بۆ بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتیەکان".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئەگەر لە ئێستەوە، حکومەت نەکەوێتە خۆی و نەوت دابەش نەکات، ئەوە هەزاران خێزان ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبنەوە لە زستان، ئەمە بێجگە لەوەی مەترسی لەسەر دارستانەکان و ژینگە دروست دەبێت، کە بڕینی هەر دارێک کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر کوردستان زیاتر دەکات.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه له كۆتایدا ده‌ڵێت: پێویستە حکومەت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەزوویی وەڵامی داوا‌و خواستی خەڵک بدەنەوە، نەوت و پاڵاوگە هەیە، تەنها ئیرادەو بەرنامەیەکی خێرای پێویستە.