Tiktok.jpg

دوو پەرلەمانتارى كوردستان داواى داخستنى تیک تۆک دەکەن

Sep 5, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دوو پەرلەمانتارى کۆمەڵى دادگەرى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان داواى داخستنى تیک تۆک دەکەن.
میدیاى فه‌رمى کۆمەڵى دادگەرى كوردستان رایگه‌یاند، هەر یەکە لە (بەدریە ئیسماعیل) و (رووپاک ئەحمەد)، داواکارى داخستنى تۆڕى کۆمەڵایەتى تیک تۆک ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواكه‌یان پێشکەش بە داواکارى گشتى کردووە.
له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، لاى خۆشیەوە داواکارى گشتى، داواکارییەکەى ئاراستى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان کردووە.