305395366_153245773994407_6403708060135000862_n.jpg

فراكسیۆنی یەكگرتوو ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی دەزگا ڕاگەیاندنەكان دەكات

Sep 4, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڕێگەگرتنی ڕوماڵی دەزگا ڕاگەیاندنەكان و دەستگرتن بەسەر كەل و پەلی ڕۆژنامەنوسان كارێكی پێچەوانەی یاساییەو بەتوندی ئیدانەی ئەو پێشێلكارییانە دەكەین.
د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ جارێكی دیكە هێزە ئەمنیەكان ڕێگەیان بە ڕووماڵی دەزگا ڕاگەیاندنەكان لە خۆپیشاندانی كارمەندە خۆبەخشەكان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی هەڵەبجە نەداو دەستگرتن بەسەر كەل و پەلی دەزگا ڕۆژنامەنوسان كارێكی پێچەوانەی یاساییەو بەتوندی ئیدانەی ئەو پێشێلكارییانە دەكەین.
وتیشی: دروستكردنی ئاستەنگ بۆ ڕۆژنامەنوسان كە بەكاری ئاسایی ڕۆژانەی خۆیان هەڵساون كە ئەویش ڕوماڵی ڕوداو و ناڕەزاییەتیەكانی هاوڵاتیانە جێگەی نیگەرانیەو داوا لە هێزە ئەمنیەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین سنورێك بۆ ئەو پێشێلكارییانە دابنێن و چیتر ڕۆژنامەنوسان نەكرێنەقوربانی ڕوداوەكانی ڕۆژ.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ یەك شەممە، خۆپیشاندانی كارمەندە خۆبەخشەكان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی هەڵەبجە دەستیپێكردەوەو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە هێرشكرایە سەر ڕۆژنامەنوسان و دەستیشگیرا بەسەر كەل و پەلی تیمی ڕۆژنامەوانی كەناڵی ئاسمانی سپێدە.