ڕێناس موستەفا، له دایكبووى شارى سلێمانى كاندید بۆ شارەوانی مۆلنداڵ (ڤێسترا یۆتەلاند) لەسەر لیستی سۆسیالدیموكراتەكانە به ژماره (٢٦).
له دیمانه‌یه‌كیدا ریناس مسته‌فا ده‌ڵێت: "له شارى سلێمانى له دایكبوومه و ته‌مه‌نم (٢٩) ساڵه و له ته‌مه‌نى (٨) ساڵى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه هاتومه‌ته وڵاتى سوید"، لە خێزانێکی چەپ گەورە بووە و هەمیشە هەوڵی بۆ یەکسانیی کۆمەڵ داوە. بە تایبەتی پرسی مافی ژنان بابەتێکی گرنگە بە لایەوە.
ماوه‌ى (١٢) ساڵه ئه‌ندامى پارتى سۆسیال دیموکراتە و كارى سیاسى ده‌كات، له ئێستاشدا كاندیدى ئه‌و حزبه بۆ شاره‌وانى مۆلنداڵ.
وابڕیاره له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى سوید ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێناس مسته‌فا داوا له هاووڵاتیان و كوردانى تاراوگه ده‌كات به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و ده‌نگى پێبده‌ن.