رۆژ له‌دواى رۆژ بارودۆخى زیندانیانى بادینان به‌رو خراپى ده‌چێت و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته په‌رله‌مانى كوردستان به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ڵسێت.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا سیپان ئامێدى ئه‌ندانى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، چه‌ندین واژۆمان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى تایبه‌ت ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ره‌وشى گیراوانى بادینان، كه له ئێستادا بارودۆخیان زۆر خراپه و به‌ره‌و خراپیش ده‌ڕوات.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌شى وت پێویسته وه‌زیرانى ناوخۆ و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه بن، بۆئه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانیان بدۆزرێته‌وه، چونكه به‌هۆى مانگرتنیان له خواردن ژیانیان له مه‌ترسى دایه.
وتیشى: حزب ده‌ست له ئیش و كارى دادگامان وه‌رده‌دات، چونكه ماوه‌ى یاسایان ته‌واو بووه، به‌ڵام تاكو ئیچستاكه له زیندان دان، بۆیه چاوه‌ڕوانى په‌رله‌مانى كوردستانین به ئه‌ركى یاسایى خۆى هه‌ڵسێت و كۆتایى به گرفتى ده‌ستگیركراوانى بادینان بهێترێت.