عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆتى (په‌یام) رایگه‌یاند، ساڵانه نزیكه‌ى 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێن، كه مووچه‌یان هه‌ریه‌كه‌یان كه‌م ده‌كرێته‌وه، چونكه به‌پێى یاسا مووچه‌كه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام حكومه‌ت ئاماده نییه له شوێنى ئه‌وان مامۆستایانى گریبَسه‌ت و خۆبه‌خش دابمه‌زرێنێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، جگه له خانه‌نشینى بوونى فه‌رمانبه‌ران، چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر گیان له ده‌ستده‌ن یاخود مۆڵه‌تى بێمووچه وه‌رده‌گرن و ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، به‌ڵام تاكو ئێستاكه هیچ كه‌سێك له شوێنى ئه‌وان دانه‌مه‌زراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌م حكومه‌ته هیچ پلانێكى نییه و نایه‌وێت ئه‌و یاسایانه‌ى نایبه‌تن به ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى جێبه‌جێى ناكات.