ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان داوا ده‌كه‌ن پەرلەمانى كوردستان دانیشتنێکی تایبەت بەزیندانیانی بادینان ئەنجام بدات.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه كه ژماره‌یان (22) كه‌سه و له رۆژى 1/9/2022 له‌گه‌ڵ واژۆكانیاندا كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه و نوسیویانه، به‌پێى مادده‌ى (66) خاڵى یه‌كه‌م له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، داوا ده‌كه‌ین دانیشتنێکی تایبەت دانیشتنێکی تایبەت و به‌په‌له ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به ره‌وشى ده‌ستگیركراوانى بادینان له‌ناو چاكسازى و ئاسایشى گشتى كه له‌مانگرتنى به‌رده‌وامن و رۆژ دواى رۆژ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیان زیاتر ده‌بێت و له زۆر له مافه‌كان بێبه‌ش كراون.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارن له كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه بن.