Dox.jpg

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار: دۆخى ئابوورى پارێزگاكانى (سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌) و ئیداره‌ى (گه‌رمیان و راپه‌ڕین) زۆر خراپه‌

Sep 2, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

22 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن دانیشتنێکی تایبەت بەزیندانیانی بادینان ئەنجام بدرێت.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ رۆژى 31/8/2022 له‌گه‌ڵ واژۆكانیاندا كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه‌ و نوسیویانه‌، به‌پێى مادده‌ى (66) خاڵى یه‌كه‌م له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، داوا ده‌كه‌ین دانیشتنێکی تایبەت به‌ دۆخى ئابوورى پارێزگاكانى (سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌) و ئیداره‌ى (گه‌رمیان و راپه‌ڕین) ئه‌نجام بدرێت، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ رووى دارایى و خزمه‌تگوزارى و پڕۆژه‌كانه‌وه‌ له‌ دۆخێكى خراپ دایه‌ و سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانى رێگه‌وبان و به‌نداو و خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى..... هتد راگیراوه‌ و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان گرفتى نه‌سریه‌ و خه‌رجیان هه‌یه‌.
بۆیه‌ داواكارن بۆ ئه‌م گرفتانه‌ په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى تایبه‌ت ئه‌نجام بدات و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بانگهێشتى كۆبونه‌وه‌كه‌ بكرێن.