د. ڕێواز فائق سه‌رۆكى پرله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، پێكهێنانى لێژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور و بابه‌تى هه‌ڵبژاردن به یاسا و كۆمیسیۆنه‌وه له‌پێش هه‌موو ئه‌ركه‌كانن.
ئه‌م وته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى پێنجشه‌ممه 1/9/2022 بوو، كه له كه به‌م بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ڕایگه‌یاند: "ده‌سپێكی وه‌رزی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له كاتێكدا ڕاده‌گه‌یه‌نین كه عێراقی فیدڕاڵ به دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا له چاوه‌ڕوانیی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو و به‌ده‌ر له حوكمی عه‌قڵ و لۆژیكدایه و نه‌گرتنه‌به‌ری بژارده‌ی گفتوگۆ وه‌ك میكانیزمى عه‌قڵانى گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگی بنیاتنه‌رانه، بووه‌ته هۆكاری لێكترازان و جۆرێك له ناسه‌قامگیری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی، ئابووری و ئه‌منی ئه‌وتۆ كه پێشبینیكردنی ئاكامه‌كانی هه‌روا ئاسان نییه و وڵاته‌كه به ئاقاری چاره‌نووسێكی نادیاردا هه‌نگاو ده‌نێت".
وتیشی: "له‌م نێوه‌نده‌دا و له‌و ڕوانگه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌و ده‌وڵه‌ته فیدڕاڵییه‌ی كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه دۆخی مه‌ترسیداره و ناكرێت پێمان وابێت پڕیشكی به‌ر ئێمه‌ش ناكه‌وێت.
داواشی له هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان كرد كە گوتاریان یه‌كبخه‌ن و ڕیزه‌كانیان تۆكمه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به حیكمه‌تەوە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی نوێی عێراق بكرێت و هه‌وڵبدرێت ڕۆڵی ئه‌رێنی له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی به‌ره‌كان و لایه‌نه ناكۆكه‌كان بگێڕێ و هه‌رێمه‌كه‌شمان له پڕیشكی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه بپارێزرێ.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پشتیوانیكردن له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم كرده‌وه، به‌تایبه‌ت پشتیوانیكردن له حكوومه‌ت بۆ به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و تواناكانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، له‌پێناو ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی، به‌تایبه‌ت له ناوچه سنوورییه‌كان و هاوسنووره‌كان له‌گه‌ڵ ناوچه جێناكۆكه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "ئه‌ركی ئێمه‌یه له په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تیش، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووریی متمانه‌پێدراو له په‌رله‌مان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییانی خۆمان بكه‌ین و پڕۆسه‌ی چاكسازی له سیستمی سیاسی و ئابووری و كارگێڕی و داراییدا، بكه‌ینه ئامانج و ئه‌ركی به‌رده‌واممان و سڵ له ته‌گه‌ره و ئاسته‌نگ و ئاڵه‌نگارییه‌كان نه‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌ركی هاووڵاتییانیشه له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی پڕیشكی ناسه‌قامگیری و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریى هه‌رێمدا، ئه‌وه‌ی كراوه نادیده‌ی نه‌گرن و به‌رده‌وامیش بن له چاودێریكردنی دامه‌زراوه و داموده‌زگاكان و پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان له كه‌س قبوڵ نه‌كه‌ن و ده‌ستبار و پشتیوانیی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان بن له هه‌موو هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و پیسخۆری و به‌هه‌ده‌ر دانى موڵك و ماڵى گشتى".
وتیشی: "پێشبینیمان ئه‌وه‌یه فراكسێۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاران بۆشایی یاسایی و كه‌موكورتیی یاسابه‌ركاره‌كان و پێداویستیی قۆناغه‌كه به ئاراسته‌ی خزمه‌تی زیاتری كوردستانییان بكه‌نه بنه‌مای پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسای دیكه، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت حكوومه‌تیش پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ په‌رله‌مان بنێرێت و چیتر له‌ژێر هیچ پاساوێكدا هیچ داهات كۆكردنه‌وه و خه‌رجییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه ئه‌نجام نه‌دات، بۆیه جگه له‌وه‌ى ئه‌ركى حكوومه‌ته پڕۆژه‌یاساى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌ركى په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كانیشه به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه بۆ ناردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌رك و ده‌سكه‌وت و ئاسته‌نگانه‌ى به‌رده‌م په‌رله‌مان و كۆی ئه‌و پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسا و بڕیارانه‌ی كه تا ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراون، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته گشتییانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، به‌پێی ماده‌ی (٦٦)ى په‌یڕه‌و، یان له‌لایه‌ن لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان، یان له‌لایه‌ن خودی حكوومه‌ته‌وه به‌پێی ماده‌ی (٥٣)ی په‌یڕه‌و، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراون و ئه‌وله‌ویه‌ت و كارى له‌پێشینه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ى په‌رله‌مانیشی به داتا و زانیاریی ورده‌وه له چه‌ند خاڵێكدا خسته ڕوو.