Sherko.jpg

د.شێرکۆ جەودەت: دەسەڵات نەیویست هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێت

Sep 2, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

له‌ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه 1/9/2022 سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان وته‌یى خۆیان پێشكه‌ش كرد، د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو وتى: لەگەڵ ئەوەداین بەدەستور ڕوبەڕووی گەندەڵی ببنەوە، بەداخەوە دەسەڵات نەیویستوە هەرێم دەستوری هەبێت، ته‌نانه‌ت دەسەڵاتیش نەیویستووه‌ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێت.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە میانەی پێشکەشکردنی وتاری فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە كۆبونه‌وه‌ی کردنەوەی خولی پایزەی پەرلەمان ڕایگەیاند: "یەکگرتوو لەگەڵ هەبونی دەستورە بۆ هەرێمی كوردستان و کارمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کردوە.

وتیشى: "لەگەڵ ئەوەداین بەدەستور ڕووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە بەداخەوە دەسەڵات نەیویستووە هەرێم دەستوری خۆی هەبێت".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد "دەسەڵات نەیویستووه‌ هەڵبژاردنی هەرێم لەکاتی خۆی بکرێت بۆیە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش کارا نەکرایه‌وه‌ و یاسای هەڵبژاردنیش چارەسەرنەکرا، هەروەک ڕاشیگەیاند پەرلەمان بۆ چوار ساڵ هه‌ڵبژێردراوه‌، بۆیه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو لەگەڵ درێژکردنەوەی نین.

لەبارەی کێشەی موچە و داهاتی ناوخۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو وتی هەرێم مانگانه‌ داهاتی ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلاره‌ کەچی کێشەی موچە و داهات هەر بەردەوامە.

لەبارەی سەروەری یاسا وتی، سەیری گیراوانی بادینان بکەن ئازاد ناکرێن ویاری بەچارەنووسیان دەکرێت.

له‌ كۆتایشدا له‌باره‌ی داگیرکردنی زه‌وی و زاری گشتی رایگه‌یاند: كه‌سانێك دروستبوونه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ حكومه‌ت زیاتر دەڕوات وزەوی داگیر دەکەن.