Abdlstar.jpg

داوای‌ هه‌ڵگرتنی‌ پارێزبه‌ندی‌ له‌سه‌ر عه‌بدولستار مه‌جید ده‌كرێت

Aug 30, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

بەپێی نوسراوێكی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كراوە، دادگا داوای كردووە پارێزبەندی یاسایی لەسەر عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان هەڵبگیردرێت. بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ سكاڵایەك بكات كە لەسەری تۆمار كرابێت یان ناوی لایەنی سكاڵاكار بهێنێت.
میدیاى فه‌رمى كۆمەڵی دادگەری كوردستان هه‌واڵێكى له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسویه‌تى: پەیام پەیوەندیی كرد بە عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵەوە، بەڵام ناوبراو ڕایگەیاند، لەئێستادا هیچ لێدوانێك لەوبارەیەوە نادات و چاوەڕێی بەرچاوڕوونیی و زانیاریی پێویستە.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، ئەمە یەكەمجار نییە داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی‌ كۆمەڵ دەکرێت، پێشتریش سەرۆكی حكومەت داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی لەسەر سۆران عومەر، ئەندامی پێشووی پەرلەمان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ كرد و سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش داواكەیان جێبەجێ كرد.