دواى پشووه‌كانى په‌رله‌مان و كۆتایى هاتنى خولى به‌هاره، پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە.
له راگه‌یه‌نداروێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/8/2022 (د. ڕێواز فائق حسێن) سه‌رۆكى په‌رله‌مانى داوا له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات رۆژى پێنجشه‌ممه ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه بن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق، له كاتژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكه‌وتی ١/٩/٢٠٢٢ تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له وه‌رزی رابردووى په‌رله‌ماندا (وه‌رزى به‌هاره)، كه ماوه‌كه‌ی (6) مانگ بوو، (10) دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه، بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كار (31) بڕگه بووه، (24) بڕگه‌ی جێبه‌جێ كراوه، كۆی كاتی كۆبوونه‌وه‌كان نزیكه‌ی (74:56) حه‌فتا و چوار كاتژمێر و په‌نجا و شه‌ش خوله‌ك بووه، له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانى خولى به‌هاره‌دا ته‌نها (6) وه‌زیر ئاماده‌ى دانیشتنه‌كانى بوون، ئه‌وانیش (وه‌زیرى ته‌ندروستى 1 جار)، (وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان 4 جار)، (وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى 1 جار)، (وه‌زیرى په‌روه‌رده 1 جار)، (وه‌زیرى شاره‌وانى 1 جار)، (وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن 1 جار). بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئینستتیوتى په‌ى راپۆرتێكى تایبه‌تى ده‌بێت و به‌مزوانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
بۆ بینینى به‌رنامه‌ى كارى كۆبونه‌وه‌كه كلیك لێره بكه