xedije-omer.jpg

خەدیجە عومەر: "بەناچاری دەبێت تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان درێژ بكەینەوە"

Aug 28, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

خەدیجە عومەر، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فرکسیۆنی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ سایتی SNN, لەسەر درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەدوێت: 

خەدیجە مزوری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “لەڕووی یاساییەوە هەر خولێكی پەرلەمان بۆ ماوەی چوار ساڵ كارەكانی دەكات، ئەم خولەی پەرلەمانیش لە 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2022 كۆتایی بە تەمەنی یاسایی خۆی دێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و وادەی هەڵبژاردن دیارینەكراوە بۆیە بەناچاری دەبێت تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان درێژ بكەینەوە”.

له‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ده‌بێت؟ خه‌دیجه‌ مزورى ده‌ڵێت: “دیارینەكراوە بۆماوەی چەند تەمەنی خولی ئێستای پەرلەمان درێژ دەكەینەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە تەمەنی پەرلەمان دەبێت درێژبكرێتەوە، چونكە ئەگەر ئەو كارە نەكەین ئەوا هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە و ئەوكات كێشە و گرفتەكان زیاتر دەبن و چارەسەركردنیان ئاڵۆزتر دەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێم نابێتە حكومەتێكی كاربەڕێكەر، بەڵكو بەشێوەیەكی ئاسایی درێژە بەكارەكانی دەدات تا ئەوكاتەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكرێت و كابینەیەكی نوێ‌ هەڵدەبژێردرێت”.