dr.sherko.jpg

د.شێركۆ جەودەت : دەسەڵات بەهۆی ئەوەی قەیرانی زۆری بۆ خەڵك دروستكردووە متمانەیان لەدەستداوە لەناو خەڵك

Aug 23, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەداوی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕایگەیاند:
"دەسەڵات بەهۆی ئەوەی قەیرانی زۆری بۆ خەڵك دروستكردووە و چەندین كارەساتی بەسەر خەڵکی كوردستان هێناوە تەواو متمانەیان لەدەستداوە لەناو خەڵك، بۆیە خۆیان دەدزنەوە لەئەنجامدانی هەڵبژاردن.
لەبارەی پرسی دەستور سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو گوتی: ئێمە لەگەڵ جۆرە دەستورێکین كە ماددەکانی پێچەوانەی دەستوری عێراق نەبێت.