موژده مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ره‌خنه‌ى توند له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت و ده‌نوسێت: ئەوەی ئێستا بەناوی کامێرای تیژڕەوی هاتوچۆوە دەیانەوێ واپێمان بفرۆشنەوە بۆ سەلامەتی هاوڵاتیانە، درۆیەکی گەورەیە و تاکە ئامانجیان ئەوەیە گیرفانی خەڵک ببڕن و پارەیەکی زۆر بۆخۆیان و کۆمپانیا حیزبیەکانیان گل بدەنەوە!
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه له واڵى تایبه‌تى خۆى ئه‌وه‌شى نوسیوه: "ئەگینا گەر نیەتیان سەلامەتی خەڵکە ئەبێ پێشتر ڕێگاکان بکەن بەڕێگایەکی دوو سایدی مەعقول ئینجا بێن کامێرای تیژڕەوی دابنێن، مەعقولە لە سلێمانیەوە تا دوکان لەخەم خەڵک بیت بەڵام لە دوکان بەملاوە جادەکان هەر جادەی زەمانی بەعسن و کەڵکی هیچیان نەماوە؟! بۆیە لەبری ئەوەی لەئێستادا پارە لەکامێرای هاتووچۆ سەرفکەن بۆ بڕینی گیرفانی خەڵک پارەی ئەو کامێرایانە لە ڕێگاوبان سەرف کەن باشترە".