له‌سه‌ر پرسی داگیركردنی زه‌وی و زاری گشتی و كۆی خراپی دۆخی هه‌رێمی كوردستان، گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان داوای دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، به "زه‌مه‌ن"ی رایگه‌یاند: وەک بۆچونی خۆم زۆرم پی گرنگه په‌رله‌مان دانیشتنێك بكات بۆ چاره‌سه‌ر و تاوتوێكردنی كۆی ئه‌و گرفتانه‌ی ئیستا له ئارادان له‌وانه داگیركردن و ته‌خشان و په‌خشانی كردنی زه‌وی و زار، كێشه‌ی دارایی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كیشه‌ی سه‌ربازی و ئیدارییه‌كان.
وتی: داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مانتاران گفتوگۆی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی تێكه‌وتووه بكه‌ن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دەمێکە هاوار دەکەین و پێمان ووتن تەخشان و پەخشانی زەوی بوەستێنن بە یاداشت داوامان لێ کردن، بەرەو روو پێمان ووتن، سلێمانی زەویە نایابەکانی داگیر دەکرێ و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی پەرلەمانیمان هێنا بینیان سنەوبەرەکانی ڕێگای تاسڵوجە و ڕێگای عەربەت دەسوتێنرێت و شوێنەکەی دەکرێ بە گەنجینە چیای گۆیژە و ئەزمڕ کە پڕ لەجوانین بۆ سلێمانی بەناوی پرۆژەی وەبەرهێنان و دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێکی نزیکتان وێران دەکرێ و درەختی چل ساڵە لە بن و بێخەوە هەڵدەکەنرێ بەناوی زیادەڕەوی دەمێکە پێتان دەڵێین دەست لە ڕاوو ڕوت و قاج و قوچ هەڵگرن با خەڵک بە شکۆوە بژی بەڵام نەتانبیست.
هه‌روه‌ها وتیشی: چەندین موڵک بەناوی کەسایەتی دیارەوە کڕین و فرۆشتنی لەسەر کراوە چەند دەزگا دەستی وەرداوەتە کاروباری موڵک و زەوی لە بنەڕەتدا کاری ئەوان نیە وەک بەشی موڵکداری و زەوی لە یەکەی حەفتا کە هێزێکی حزبیە، نوسراو دەکات بۆ شارەوانی ڕۆژئاوای سلێمانی بەناوی قەرەبوو! زەویەکی ۱٥٠ مەتری دەدات بەکەسێک و فەرمان دەکات بەشارەوانی کاروبارەکانی بۆ جێبەجێ بکرێت.
وتیشی: هەروەها لە هەولێریش ٤٤٦ مەتری زەوی حکومەت کە موڵکی گشتیە هەرزان فرۆشکراوە لەگه‌ڵ فرۆشتن و داگیرکردنی چەندەها پارچە زەوی بەناوی وەبەرهێنان دراوە بە پیاو و کەسایەتی حیزبی.
گوڵستان سه‌عید، ده‌ڵێت: داوا ده‌كه‌ین له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا راسپارده‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆی قه‌یرانه‌كان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت بكرێت و به‌جدی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بێته سه‌ر خه‌ت.