jni-dwem-yasin.jpg

هێنانی ژنی دووم لە خولی پێنجەمی پەرلەمان

Aug 21, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ماوەی دوو رۆژە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەسەر یاسین خزر، ئەندام پەرلەمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان هەموو سایت و پەیجە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، سایتی درەو بەم سێوەیە هەواڵەکەی داناوە:

لەم خولەی پەرلەماندا:
 شەش پەرلەمانتار ژنی دووەم و سێیەمیان هێناوە، سێ ژنە پەرلەمانتاریش هاوسەرگیرییان كردووە
 "پێنج پەرلەمانتاریش بە نیازن ژنی دووەم بهێنن"
درەو:
لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا (6) پەرلەمانتار ژنی دووەم و سێیەمیان هێناوە، سێ ژنە پەرلەمانتاریش هاوسەرگیریان كردووە.
ئەمڕۆ یاسین خدر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند كە هاوسەرگیری دووەمی كردووە، سونەتی پێغەمبەری خوای جێبەجێكردووە.
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند تەنیا لەم خولەی پەرلەماندا (6) پەرلەمانتار هاوسەرگیری دووەمیان كردووەو سێ ژنە پەرلەمانتاریش هاوسەرگیریان كردووە،یەكێك لە ژنەكان سەربەهەوێ هاوسەرگیری كردووە واتا پیاوەكەی هاوسەردارە هەوەرها پێنج پەرلەمانتاریش ئاماژەیان بەوە كردووە كە نیازیان هەیە ژنی دووەم بهێنن.

لە وەڵامدا یاسین خزر دەڵێ: من بە خۆشەویستی ژنم نەهێناوە