Alihama.jpg

ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح لەسەر دۆسیەی دانانی کامێرای تیژڕەوی لە سلێمانی دادگایی دەکرێت

Aug 17, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

وابڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح لەدادگای سلێمانی بەتۆمەتی ناوزڕاندنی کۆمپانیایەکی دانانی کامیرای تیژڕەوی، دادگایی بکرێت، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی ساڵێک زیاتر ناوبراو داوای یاسایی لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمارکردووە، وەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات داواکەی ئەو نەجوڵێنراوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو لەسەر هەمان دۆسییەو سکاڵای کۆمپانیاکە دادگای دەکرێت.
ئەم سکاڵایە کەدژی عەلی حەمە ساڵح تۆمارکراوە لەکاتێکدایە ڕۆژی 5 ئایاری ئەمساڵ عەلی حەمە ساڵح لەڤیدێۆیەکدا ڕەخنەی لەسیستەمی کامێرای تیژڕەوی گرت کە بڕیارە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
عەلی حەمە ساڵح لەڤیدیۆکەدا ڕەخنەی لەسیستەمی پۆینت تو پۆینت گرت کە ئەو کۆمپانیایە جێ بەجێی دەکات وتی ئەگەر بە پێنج دەقە نێوان دوو کامیرا تێنەپەڕێنی ئەوا سزا دەدرێت. وتی: واتە هەر هاووڵاتییەک ئەگەر بێت و بە ئۆتۆمبێلەکەی بێتە دەرەوە مەجالی تیادا نییە هەر سزا دەیگرێتەوە.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ لە واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: "دانانی ٢٢٥ کامێرای دیاری کردنی تیژڕەوی لەلایەن کۆمپانیاوە بارگرانیەکی ئێجگار گەورە لەسەر خەڵکی ئیدارەی سلێمانی دروستدەکات ، ئەم کارە نایاسایە، داومە بەدادگا و کاری لەسەر ناکرێت و ئەوانیش منیان داوە بە دادگاو داوای ٨٠ ملیار دەکەن!"