عەلی حەمە ساڵح ئهندامى پهرلهمانى كوردستان باس له له دوو ئیدارەی كوردستان دهكات و دهڵێت گەشتوتە چ ئاستێکی مەترسیدار!.
ئهم ئهندام پهرلهمانه لهواڵى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك نوسویهتى:
تکایە نەخۆشانی شێرپەنجە دوو ئیدارەیی نازانن!
یان داخستنی هیوا! یان بڕینی موچە!
لە ماوەکانی ڕابردودا سندوقی شێرپەنجە لە هەولێر تەندەری بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کردوەو کڕیویەتی… نزیکەی (٥ ملیار دینار) لە سندوقی شێرپەنجە بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی نەخۆشخانەی هیوا خەرجکراوە… کۆی چەکی بانکی لە سندوقی شێرپەنجە نێدراوە بۆ بانکی فیدڕاڵ لە هەولێر،
ئێستا دەڵێن: هەڵەیە و بانکی فیدڕاڵ نابێ بۆ سلێمانی خەرجبکات! دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بانکی باخان لە سلێمانی!!
ئەنجام: ئێستا دەڵێن پارە نیە لە بانکی سلێمانی!
ئەنجامەکەی! یان دەبێ پێداویستی بۆ هیوا نەکڕدرێت! یان دەبێ لە موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی ببڕدڕێت..
سەدان نەخۆشی هەولێرو دهۆک و شارەکانی عێراق دێنە هیوا! بەڵام دەبێ هەر لە داهاتی خەڵکی سلێمانی دەرمان بکڕن(ئێستا نیە)..
ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی دەرمان بە نەخۆشخانەی هیوا یان وتوە: چی دیکە ناتوانین دەرمان دابین بکەین!
ئەگەر ئەم دوو ئیدارەیە بۆ نەخۆشێکی شێرپەنجەش بێت کە چاوەڕێی مەرگە! ئیدی کارمان بە وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم چیە!
تکایە تکایە… دۆخی سنوری سلێمانی لە موچەوە هەتا پرۆژەو دەرمان زۆر خراپە!